2010/5/9
نامه‌كانت دراندم

له بیابانی غه‌ریبی كه‌سم شك نه‌ئه‌برد گیانه
ووتم ده‌ستم دامێنت بێ ته‌نیام مه‌كه له‌م ژیانه
كه زانیت بێ ده‌ره‌تانم جێت هێشتم وتت خه‌م بخۆ
زوو بێزاربوی له عه‌شقه‌كه‌م وتت بۆ چیمه عه‌شقی تۆ
كۆتایت هێنا به‌ناوم ئاره‌زوت بوو دابرانم
سه‌رت شێوان له عه‌شقه‌كه‌م نامه‌كانیشت دراندم
ئه‌و جا منیش تێر ئاو ئه‌بم له ده‌ریای ناسۆری خه‌مت
بێوه‌فایت ده‌رسی پێدام له ئه‌فسانه‌ی سۆزی كه‌مت
دوا بریارم ئه‌وه‌نده‌یه له ئێستاوه به‌ڵێن ئه‌ده‌م
لێویشم ناوی تۆ بێنێ په‌رداخی ژه‌هری پێئه‌ده‌م
گه‌رهات و‌رۆژێ له رۆژان دڵم وتی خۆشم ئه‌وێ
دڵنیابه به دڵ ده‌ردێنم به‌ڵكو دڵم ژیر پێ كه‌وێ
جوانی ئه‌وه‌بێ له‌تۆم دی بروا به هیچ جوانێ ناكه‌م
ژیانم پر له ئه‌وینه روخساری تۆی تێكه‌ڵ ناكه‌م.
2010/5/9
دوو ساڵ عه‌شق

له بیرم دێ سه‌ره‌تا بوو وشه‌ی عه‌شقم فێرئه‌كردی
وات لێهاتبوو به جارێ بۆ دیدارێكم ئه‌مردی
چی وشه‌ی سۆز‌و بێگه‌رده ئه‌م كرده ناو نامه‌كه‌نت
چی نامه‌یه‌كم ئه‌نوسی شادی بو بۆ چاوه‌كانت
با سه‌دان كه‌ره‌ت بڵێم ئاخ بۆ ره‌نجی به خه‌ساری خۆم
ده‌یان كه‌ره‌ت به‌ڵێنتدا ئه‌توت هاوده‌می عه‌شقی تۆم
بیرته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م نامه هۆنراوه‌یه‌كم پێبه‌خشی
له خۆشیا هێنده گریای خوێناو له چاوتا ئه‌نه‌خشی
كه چی ئێستا كه گۆراوی منیش دڵم پر زوخاوه
دڵنیام ئێسته روخسارم له‌به‌ر چاوی تۆ نه‌ماوه
چۆن دڵت هات بێنازیان كه‌ی ئه‌و نامانه تیا‌بوو گریان
دڵنیابه رۆژێ دادێ نامه‌كانیش دێنه زمان
هه‌روشه‌یه‌كی نوسیومه له كاغه‌ز جیا ئه‌بێته‌وه
ئه‌بن به مۆرێكی ره‌ش و ئه‌نوسێن به روخسارته‌وه
ئه‌وجا گشت كاتی ته‌مه‌نت پر ئه‌ندێشه و ئازاره
ئاهی من دوو ساڵ عه‌شق به‌ناو چاوانته‌وه دیاره
2010/5/9
بمبوره

كچی شۆخ چاوه‌رێم مه‌كه بۆ تیشكی بێ روناكی دڵ
ئاوات و حه‌زم مه‌لێك بوو دای له‌شه‌قه‌ی باڵ له‌سه‌ر چڵ
له جێی وه‌نه‌وزی كاتێ خه‌و هه‌نسك و گریانه شه‌وم
له‌بری شه‌وچه‌ره‌ی شه‌وانه‌م خه‌م نه‌خۆم هه‌رگیز نا خه‌وم
ئه‌وه‌ی له من به‌دیئه‌كه‌ی ته‌نیا ره‌نگێكی خه‌یاڵه
تێكه‌ڵ بونت له‌گه‌ڵ دڵم گه‌لێ زه‌حمه‌ته زۆر تاڵه
خۆت مه‌هاوه ناو ئاگری كوره‌ی گه‌رمی ئه‌م ناخه‌وه
لێم گه‌رێ با هه‌تا ئه‌به‌د هه‌ر ته‌نیابم به‌م داخه‌وه
2010/5/9
ناگه‌م به تۆ

له دوره‌وه به من ئه‌ڵێی چه‌ند جوانه هۆنراوه‌كانت
ئه‌ڵێی خۆزگه‌م به‌و كه‌سه بێ وه‌ك هاوسه‌ر دێته ژیانت
تامه‌زۆری ئه‌و كه‌سانه‌شی هه‌موو ده‌مێ چاویان لێمه
خۆزگه به‌وانه ئه‌خوازی كه له‌گه‌ڵما وه‌ك هاورێمه
گوڵم به‌هه‌ڵه‌دا مه‌چۆ وه‌ك دۆزه‌خ وایه ژیانم
گه‌لێ زه‌حمه‌ته بۆ جوانیت بێیته ده‌ریای خه‌مه‌كانم
ساته‌وه‌خته‌كانی ژینم هه‌مووی ئه‌ندێشه و ئازاره
بێت و شادی رێ بزركا بێته لای من شه‌رمه‌زاره
تاونێكی ناره‌وایه ئه‌و سۆزه‌ی وا له دڵتایه
تۆ دڵی منت بۆچیه ناسۆره‌كه‌ی داویی نایه
ئیتر ده‌رمكه له دڵت تكایه پێم مه‌ڵێ مه‌رۆ
چونكه گیانه دڵنیابه هه‌تا ئه‌به‌د ناگه‌م به تۆ.
2010/5/9
چاوه‌رێم مه‌به

ئه‌و نامه‌ی كه بۆت نا‌ردوم هه‌ستێكی جوانی تێدایه
وشه‌ی وات تێدا نوسیوه عاشقم بی تاهه‌تایه
ئازیزه‌كه‌م خۆم پێت ئه‌ڵێم ئه‌وینی خۆت مه‌شێوێنه
خه‌نده و بزه‌ی سه‌رلێوانت به عه‌شقی من مه‌تۆرێنه
به چاوانم مه‌خه‌ڵه‌تێ كاتێ نیگای تۆی پێئه‌كه‌م
ژیانم گه‌لێ شێواوه با ژیانی تۆش تێكنه‌ده‌م
شه‌و تا به‌یان روو له ئاسۆم ئاخۆ كه‌ی شادی بێته‌وه
له چركه‌یه‌ك تێناپه‌رێ پێكه‌نینم ئه‌برێته‌وه
كه‌وابێ منت بۆ چییه دڵم بۆته ده‌ریای بێ‌بن
ره‌نگه بێیته ژیانمه‌وه په‌شیمان بی له عه‌شقی من.
2010/5/8
ژنێكی 19 ساڵ دووجار بێوەژن دەبێت
2010/5/8
باوكێك كوڕ و كچه‌كه‌ی ناچار ده‌كات كه سێكس له‌به‌رچاویدا بكه
2010/5/8
به‌كلیكێك ملیۆنێك سوپاس وه‌ربگره
2010/4/23
Ro7a Kay Mn Xosh Tryn Gorany
2010/3/28
Greg Pritchard - Britain's Got Talent
2010/3/28
Britain's Got Talent / Faces of Disco - Britain's Got Talent - Show 6
2010/3/28
به یادی دنیا یه ك یادگاری جاران
2010/3/28
ڕۆژانێ که خه وه کانمان : ڕه نگاو ڕه نگ وجوان بوون
2010/3/28
چاوت دا خه و ته نیا گوێ بگره.. به یادی جارانه وه
2010/3/28
Blind Ibrahim-bron bron
2010/3/28
Blind Ibrahim-momi teman
2010/3/28
ajder wehbi- dabro
2010/3/28
نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خاتوو هانی
2010/3/6
Enrique Iglesias - Escape MUSIC VIDEO